٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٢٢
چین : ئەمریکا بە دەسوەردانەکانی زیان بە سیستمی نێودەوڵەتیی گەیاندووە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی چین رۆژی هەینی گوتی : ئەمریکا بە دەسوەردانی ئاشکرا لە کاروباری نێوخۆی وڵاتان بە توندی سیستمی نێودەوڵەتی تووشی کێشە کردووە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - گێنگ شوانگ بە پەسندانەوەی لێدوانەکانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لەمەڕ ئەوەی کە ئەمریکا ناتوانێ رێگا بگرێ لە گەشەی پێوەندیەکانی پیکەن و مسکۆ ، جەختی کردەوە ، هاریکاری دوو وڵات بەهێز دەکرێ .

 وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی چین وتیشی ، لە بارودۆخی ئێستادا چین و روسیا وەک دوو دەسەڵاتی سەرەکیی ، لە بەرامبەر ئاشتی و سەقامی جیهان و بەرگریی لە دادوەری نێودەوڵەتی بەڵێنیان هەیە .

 شوانگ وتیشی ، چین و روسیا لە پێوەندیی ستراتژییک و هاریکاریی هەمەلایەنە بەهێز دەکەن و لە چەند لایەنە خوازی و پرۆسەی بە جیهانیی بوون پاسەوانی دەکەن .

رۆژی پێنجشەممەش لە میانی واژۆکرانی بڕیارنامەی " بەرنگاربونەوەی هەنگاوی یەک لایەنەی ئابووریی وەک کارتێک لە دژی وڵاتانی لە حاڵی گەشە " لە کومیتەی دوهەمی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەوتەوەکان ، نوێنەرانی ژمارێک لە وڵاتان لە لێدوانێکدا ، هەنگاوی توندوتیژانەی هەندێ وڵاتان بە تایبەت ئەمریکیان ئێدانە کرد .

.........
340